سەردێڕ:

کازمی لەبارەی دابەشکردنی ٥٠٠ هەزار پارچە زەوی روونکردنەوە دەدات

PM:07:56:11/01/2022

4040 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رێنمایی نوێی لەبارەی پڕۆژەی نیشتەجێبوونەوە دەرکرد و دووپاتی کردەوە لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار پارچە زەوی بەسەر پارێزگاکانی عێراقدا.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختیکردووەتەوە لەسەر چاودێریکردنی دابەشکردنی پارچە زەوی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانەوە و نوسینگەی سەرۆک وەزیران و بۆردی راوێژکارانەوە.

باسی لەوەشکردووە، دەستپێشخەرییەکە لە رێگەی تۆماری ئەلیکترۆنییەوە بووە و دوور لە کاریگەری ناسیاوی و بەرتیل و حزب و کەسانی دەسەڵاتدار بووە، ئەمەش دوای ئەوە دێت نزیکەی شەش مانگ پێش ئێستا پڕۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردەوە.

بەگوێرەی سەرۆک وەزیران، بڕی ئەو پارچە زەوییانەی تەرخانکراون بۆ هاوڵاتییان لەسەرانسەری پارێزگاکانی عێراقدا زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی سوودمەند دەبن بە شەفافی و بەشێوەی پێشبڕکێ دیاریدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، دوای پۆلێنکردن و جیاکردنەوەی سنوری زەوییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو ئاوەڕۆ و هێڵی کارەبا و رێگەی هاتوچۆ و هێڵی ئینتەرنێت توانیومانە بە دوو جار ١٨٦ هەزار پارچە زەوی بدەین بە هاوڵاتییان.

هاوکات، تا ئێستا ٣٠٠ هەزار پارچە زەوی ماوە دابەشبکرێت و کازمی دڵنیایدا بە شێوەیەکی شەفافانە و دادپەروەرانە کێبڕکێ بەڕێوەدەچێت لە نێوان بەشداراندا و پارچە زەویەکەی خۆیان وەردەگرن.













گەلەری