سەردێڕ:

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بودجەی ٢٠٢٦ چەندە؟

AM:10:45:13/01/2026

708 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سودانی دەڵێت، بەپێێ ئەو پێشبینییە جیهانییانەی کە پشت بە شیکارییەکانی رێکخراوی ئۆپێك و دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستن، باس لەوە دەکەن کە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ ساڵی ٢٠٢٦ لە نێوان ٥٥بۆ٦٢ دۆلاردەبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی وتی، بەپێی پێشبینییە جیهانییەکان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ـی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٥٥ بۆ ٦٢ دۆلار دەبێت و ئەگەری هەیە نرخەکەی لە دەوروبەری٦١ دۆلارجێگیر بێت.

وتیشی، پێشبینییەکان فەرمی نین و شیکاریی بازاڕ و توێژینەوەی نا فەڕمین کە پەیوەستن بە هاوسەنگیی خستنەڕوو و خواست لە ئابوریی جیهانیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم نرخانە ئەگەری گۆڕانی هەیە کە بەندە بە چەند هۆکارێک، لەوانەش:

- پەرەسەندنی ململانێ سیاسییەکان.

- گۆڕانکاری لە گەشەی خواستی جیهانی بۆ وزە.

- بڕیارەکانی ئۆپێك پڵەس سەبارەت بە بڕی بەرهەمهێنان، و خێراکردنی هەنگاوەکانی بەرهەمهێنان.













گەلەری