گەرچی باس لەوە دەکرێت، د.بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی نێشتمانییە لەدوای کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، بەڵام ئەمڕۆ ناوی حاکم رزگار وەک کاندیدێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە راگەیەنرا.
ئەمڕۆ سێشەممە حاکم رزگار ئەمین دادوەر و کەسایەتی سەربەخۆ (دادوەری کەیسی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق) رایگەیاند، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید دەکات.
حاکم رزگار، یەکێک
بوو لەو دادوەرانەی بەشداربوو لە دادگایی کردنی سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی لەناوچووی
عێراق.
گەرچی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی خۆیدا کاندیدی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرکۆماری
عێراق یەکلا کردەوە و دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح، تەنیا کاندیدی ئەو حزبەیە بۆ ئەو
پۆستە.
بەڵام لەگەڵ بوونی ناڕەزایەتییەکانی هاوبەشەکەی یەکێتی لەحکومی هەرێمی
کوردستان، پێدەچێت ناوی حاکم رزگار وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆو دادوەرێکی دیاری سلێمانی
بۆ پۆستە وەک کاندیدی تەوافوقی رابگەیەنرێت.
حاکم رزگار محمد ئەمین لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ی شاری سلێمانییەو یەکێک بووە لەدادوەرانی
دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق کەدادگایی سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق
و گەورە بەرپرسانی ئەو حزبەیان بەڕێوە برد.
حاکم رزگار لهكاتى
خۆپیشاندانهكانى ١٧ی شوبات دهستى لهكاركێشایهوهو دواى ماوهیهكیش له ئهندامبونى
له ئهنجومهنى دادوهرى بهههمانشێوه دهستى لهكار كێشایهوه.