سەردێڕ:

کەشناسی: ھەرێم دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیرییەکی رەوشی کەش و ھەواوە

AM:11:43:11/01/2022

14876 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپیی ئامارەکانی کەشناسی، زۆرترین بڕی باران لە بەرزنجە باریوە کە ٢٩.٥ ملم بووە، دەشڵێت، بۆماوەی هەفتەیەک ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیرییەکی رەوشی کەش و ھەواوە.


بەپێی کەشناسی هەرێم؛ لە دوای بەرزنجە، قەرەداغ‌ بووە ٢٤ ملم بووە و دواتریش لە زاوێتە ٢٣ ملم بووە.

هاوکات، کەمترین بڕی بارانبارین لە هەرێمدا لە ئامێدی بووە یەک ملم بووە و دواتریش لە شەمامک بووە ١.٢ ملم و لەپاش ئەوەش هەولێر بووە ١.٩ ملم بووە.

هاوکات، لە هەریەکە لە دیبەگە و سیدەکان و کانی ماسی و کفری هیچ بڕە بارانێک نەباریوە.

دوێنێش کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "لەسەر لوتکەی شاخەبەرزەکان بەفر دەبارێت" و ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواودەبێت و لەکاتە جیاجاکاندا نمەباران دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەناوچەکانی ئیدارەی راپەڕین، سنوری پارێزگای ھەڵەبجە، لەگەڵ بەشێک لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی بڕی دابارینی باران بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتبوو، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر ناسەقامگیرییەکی رەوشی کەش و ھەوا و پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکە بۆ ماوەی ھەفتەیەک بە شێوازی نمە باران و بارانی مامناوەند بەردەوامی ھەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لەماوەی رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٢ی ١ی ٢٠٢٢ تاکو رۆژی سێشەممەی داھاتوو کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی ھەرێم بەردەوام ھەوری دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و مامناوەند و بەفریش لەم ماوەیەدا لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوریی و بەرزەکاندا دەبارێت.

هـ.ئـ

No description available.













گەلەری