سەردێڕ:

لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنییەوە؛ نوێترین بڕیار لە هاتوچۆی هەرێمەوە

AM:11:28:11/01/2022

30772 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار لە هاتوچۆی هەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەپێی نوێترین بڕیار لە هاتوچۆوە؛ گرێبەستی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو کەسانە هەڵدەوەشێتەوە کە بەر لە ساڵی ٢٠٢٢ کڕین و فرۆشتنیان ئەنجامداوە.


چاوگێکی ئاگادار لە هاتوچۆی هەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە بڕیاری هاتوچۆی هەرێم ئەو کەسانەی بەر لە ساڵی ٢٠٢٢ مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان کردووە، بە ئاسایی مامەڵەکانیان بۆ ڕایی دەکرێت و گرێبەستی ئەلیکترۆنی ئەنجامنادەن.

ئەوەش هاتووە، لە ١ی ئەم مانگەوە هەر مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتن هەبێت لەرێگای ئەلیکترۆنییەوە مامەڵەکان ئەنجامدەدرێت و دەبێت گرێبەستەکانیان ئەلیکترۆنی بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی چواری ئەم مانگە، فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەپێی رێنمایی ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠٢١ دەبێت گرێبەستی ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکرێت لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم جۆرە مامەڵەیە کێشەی ئەو کەسانە چارەسەر دەکات کە ئۆتۆمبێلیان لە کەسێک کڕیوە و پارەی تەواویان داوە، بەڵام کاتێک دەیانەوێت بچن بۆ تۆمارکردن خاوەنی ساڵانەکە ئامادە نابێت یاخود نایەوێت ئامادە بێت، لەو دۆخەدا دادگا بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بەبێ ئامادەبوونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر."

هاوکات، دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئاگاداری و هەواڵەکان لەبارەی گرێبەستی نوێی ئەلیکترۆنی ئۆتۆمبێلەوە، فشارێکی ناوخۆی دروستبوو بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان رەخنەی ئەوەیان هەبوو بڕە پارەیەکی دیکەیان لەسەر زیادکراوە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێتەوە.

بۆ هەر گرێبەستێکی ئەلیکترۆنی بڕی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی وەک تێچووی مامەڵەکە دیاریکرابوو، بەشێکی کاردانەوەکانیش پەیوەست بوون بەوەوە.

بەو هۆیەشەوە لە ٨ی ئەم مانگەدا، هاتوچۆی هەرێم کۆبووەوە و پێداچوونەوەی بە بڕیارەکەدا گرت، کە لە سەرەتادا رایانگرت بە شێوەیەکی کاتی.

هێرش قادر، هەولێر

هـ.ئـ













گەلەری