سەردێڕ:

لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٢٠ کەمترین گەشەیان هەیە لەچاو نەوەکانی پێش خۆیان

PM:10:28:09/01/2022

3328 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە ئەو منداڵانەی لە ساڵی ٢٠٢٠دا لەدایکبوون بە بەراورد بە منداڵانی دیکە کەمترین گەشەیان کردووە.


بەپێی راپۆرتێک لە ماڵپەڕی " ئەل عەین" بڵاوکراوەتەوە توێژینەوەیەک کراوە لەسەر ئەو منداڵانەی لە سەردەمی ساڵی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەدایکبوون کە ساڵی ٢٠٢٠ دەکات، کەمترین نمرەی گەشەکردنیان بەدەستهێناوە لە شەش مانگی یەکەمدا بە بەراورد بەوانەی پێش ئەوە لەدایکبوون.

هەروەها سەرچاوەکە باسی ئەوە دەکات دایکەکە هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەی پێوە نەبووە لەکاتی دووگیانیدا و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە.

توێژینەوەیەک لەسەر ٢٥٥ منداڵ کراوە کە لەمانگەکانی دوو و سێی ساڵی ٢٠٢٠ دا لەدایکبوون، ناوەندەکە ناوی " ئیرفینج"ی پزیشکی تایبەتە بە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک، ١١٤ منداڵیان تووشی کۆرۆنا بوون لەکاتێکدا منداڵەکان لە رەحمی دایکەکەدا بوون و ١٤١ یان تووشنەبوون، دایکەکان لە هەفتەی ٣٢ و ٣٣ ی دووگیانیدا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

زاناکان بۆیان دەرکەوت ئەو مناڵانەی لەو کاتەدا لەدایکبوون خاڵی کەمتریان بەدەستهێنانەوە لە توانا جوڵەیی و توانا کۆمەڵایەتی و کەسییەکان، بۆیان دەرکەوت کە ئەوە پەیوەندی نەبوو ئەگەر دایکەکە تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت یاخود نا.

ئەنجامەکانیش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، دایکان لەو کاتەدا زۆر هەستیان بە دوودڵی و سترێس کردووە و کاریگەری لەسەر کۆرپەکانیان دروستکردووە.

 

نەک تەنیا ئەوە، سەرچاوەکە تیشکی خستەسەر ئەوەی، ئەو منداڵانەی لە کاتی کۆرۆنادا لەدایکبوون ژمارەی پێوانەیی کەمتریان تۆمارکردووە لە توانای قسەکردن و جوڵە و مێشکییەکان.

ر.ئ












گەلەری