سەردێڕ:

وەزارەتی شارەوانی: ماستەرپلانی هەولێر هەموار دەکەینەوە

PM:08:53:09/01/2022

5628 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری شارەوانی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە دروستبوونەوەی لافاو ماستەرپلانی شاری هەولێر هەموار دەکەنەوە


ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای جایکای ژاپۆنی واژۆکردووە بۆ ئەوەی لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە هەمواری تەواوەتی ماستەرپلانی شاری هەولێر بکەن.

باسی لەوەشكرد، پێویستە نیوەی پڕۆژەکە تا ساڵی ٢٠٣٠ تەواو بووبێت و تا ساڵی ٢٠٥٠ش کۆی پڕۆژەکە جێبەجێکرابێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردوودا دووجار لافاوی بەهێز شاری هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە.













گەلەری