سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی ئەمڕۆی زێڕ

AM:09:34:09/01/2022

9352 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٧٦ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٧٥٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەمجۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.













گەلەری