سەردێڕ:

لە ماوەی حەوت ساڵدا بەڕێژەی ٥٢٥٪ سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

AM:08:41:09/01/2022

2048 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی حەوت ساڵدا سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٥٢٥٪ زیادی کردووە.


فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێم رگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ٢٠١٥-٢٠٢١، بەڕێژەی ٥٢٥٪ زیادی کردووە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێم، لە ساڵی ٢٠١٥دا "٧٨٢" هەزار گەشتیار و لە ٢٠١٦ یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ساڵی ٢٠١٧ دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار گەشتیار و لە ساڵی ٢٠١٨ سێ ملیۆن و پێنج هەزار گەشتیار و لە ساڵی ٢٠١٩ سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زۆربەی سنوورەکان لە جیھاندا داخرابوون، ژمارەی گەشتیاران لەو ساڵەدا کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ٨٤٦ هەزار گەشتیار بووە.

هەر بە گوێرەی داتاکانی فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەساڵی ٢٠٢١دا، چوار ملیۆن گەشتیاران هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بەشێوەکی بەرچاو گرنگی نەداوە بە شوێنە گەشتیارییەکان لە رووی دابینکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی پاوکوخاوێنی شوێنە گەشتیارییەکان، سەرەڕای ئەوەی هاوشێوەی داهاتی نەوت، ئەو داهاتەی لە رێگەی کەرتی گەشتیارییەوە دەست حکومەت دەکەوێت تا ئێستا نازانرێت چەندەیە و ئەو داهاتە بۆ حکومەت ناگەڕێتەوە.












گەلەری