فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای سوریا داوا له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌كات، لە ناوچه‌كانی دێرحافر و قه‌ناس و بابیری و مه‌سكه‌نه له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بكشێنه‌وه و ئه‌و ناوچانه‌ش وه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربازی دیاریده‌كات.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا وتی، ناوچه‌كانی دێرحافر و قه‌ناس و بابیری و مه‌سكه‌نه وەک ناوچەی سەربازی دیاریدەکەن به‌هۆی به‌رده‌وامی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی رژێمی پێشووله‌م ناوچه‌یه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك خاڵی هه‌ڵدانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه خۆكوژه‌كانی ئێران كه بۆردومانی حه‌له‌بیان كردوه كاریکردووە.
وتیشی، دێر
حافر، قه‌ناس، بابیری و مه‌سكه‌نه به ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی داخراو داده‌نرێن و
داواش له هاوڵاتیان ده‌كات، له پێگه‌كانی هه‌سه‌ده له‌و ناوچانه دووربكه‌ونه‌وه.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كانی ئه‌م ناوچانه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ده‌بێت
به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی روباری فورات بكشێنه‌وه، سوپای عه‌ره‌بی سوریا هه‌موو رێوشوێنێكی
پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه له‌م ناوچه‌یه‌دا
كۆبونه‌ته‌وه نه‌توانن وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنه تاوانكارییه‌كانیان به‌كاریبهێنن.
پێشتریش
هێزەكانی هەسەدە، ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەكانی دێرحافر و مەسكەنە لە رۆژهەڵاتی
حەلەب ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئەو جوڵە مەیدانییانەی کە هەن، لە بنەڕەتدا
پەیوەستن بە گروپەکانی خودی حکومەتی دیمەشقەوە و هۆشداری دەدات هەر كارێك پێویست
بێت دەیكەن بۆ بەرگری لە خۆیان.