PM:06:50:28/08/2026
940 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین ڕایگەیاند کە تۆمەتبارانی ڕووداوێکی کوشتنی لە خورماتوو دەستگیر کردووە، لە ڕووداوەکەدا باوکێک بە دەستی کوڕەکەیەوە کوژراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی کەرکووک، توانییان تۆمەتبارانی کوشتنی ئەو کەسە دەستگیر بکەن کە ئێوارەی دوێنێ لە خورماتوو، لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە سێ فیشەک لەلایەن کوڕێکی خۆیەوە کوژرابوو.
پۆلیسی سەڵاحەدین ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبارەکان کە هاوسەر و کوڕی قوربانییەکەن، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیان و چۆنیەتی ئەنجامدانی ناوە.