سەردێڕ:

ترەمپ گەرووی هورمز وەک هەرێمێکی ئەمریکا دەناسێنێت

AM:11:02:28/08/2026

1564 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا نەخشەی گەرووی هورمزی وەک خاکی نوێی ئەمریکا بڵاوکردەوە، لە بەرامبەردا تاران ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی مەرجەکانی بە مەبەستی دووبارەکردنەوەی گەرووەکە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، گەرووی هورمز لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی ئەمریکادایە و دانوستانیش لەگەڵ ئێران رەتکردەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران لەسەر داوای وڵاتانی نێوەندگیر سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستێک لە مەرجەکانیەتی بۆ رێگەپێدان بە هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووەکەدا.

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەکی هەرێمەکانی ئەمریکای بڵاوکردەوە و وشەی نوێی لە پەنای گەرووی هورمزدا زیادکرد، وەک ئاماژەیەک بۆ خستنەژێر دەسەڵاتی ئەمریکا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ١٠ رۆژ بەر لە ئێستاش نەخشەیەکی هاوشێوەی بە ناونیشانی خاکی نوێی ئەمریکا بڵاوکردبۆوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  گەرووی هورمز کراوەیە و ئەنجامدانی هەر دانوستانێکیشی لەگەڵ ئێران رەتکردەوە، بە وتەی ئەو، چونکە ئەو وڵاتە تووشی داڕمانی ئابووری و وێرانبوونی توانا سەربازییەکانی بووەتەوە وە کێشەی لە دابینکردنی مووچەی سەربازەکانیدا هەیە، لە بەرامبەریشدا، ئێرانییەکان رایانگەیاندووە، بە وەڵامدانەوەی هەوڵەکانی وڵاتانی نێوەندگیر، لیستێک لە مەرجەکانیان بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووەکە ئامادە دەکەن.













گەلەری