سەردێڕ:

راوێژكارێكی زەیدی لەبارەی مووچەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

PM:10:37:27/08/2026

928 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت بەرپرسیاری مووچەیە و دەبێت دابینی بکات، نزیكەی ٤٠ ملیۆن كەس سوودمەندن لە مووچەی دەوڵەت. دەشڵێت، نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ـدا لە نێوان (٥٠ بۆ ٦٠) دۆلاردا دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهان چوارەم دەوڵەتە لە ڕووی دەستوەردانی دەوڵەت لە چالاکیی ئابووریدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای قەیرانەکەوە بڕی ١٢ بۆ ١٤ ترلیۆن دینار قەرزی داخلی کراوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بانکی یان مامەڵەیەکی دەرکردنی پارە بە دۆلار لەگەڵ ئێراندا بوونی نییە.

وتیشی، ١٠ ملیۆن کەس ڕاستەوخۆ مووچە و چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن، و بە پێی ئەوەی هەر مووچەیەک چوار کەس بەخێو دەکات، ژمارەی سودمەندان دەگاتە ٤٠ ملیۆن کەس.

هەروەها سەبارەت بە بودجەی داهاتوو باسی لەوەکرد کە نرخی نەوت لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ دۆلاردا خەمڵێنراوە و سەرنج دەخرێتە سەر کەرتی کارەبا، و لە ئێستاشدا هیچ بڕیارێک بۆ گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نییە.

سەبارەت بە دۆخی وزە و بازرگانی لەگەڵ ئێران، دیاریکرد کە قەبارەی هاوردەکردنی غازی سروشتی گەیشتووەتە ١٨ ملیۆن مەتر سێجار کە ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا دابین دەکات، و جەختی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١١ـەوە هیچ مامەڵەیەکی دەرکردنی پارە بە دۆلار یان پەیوەندی بانکی لەگەڵ تاراندا نییە.

هەروەها ئاماژەی بەوکرد کە یەدەگی نەختیی بیانیی عێراق گەیشتووەتە ٧٨ ملیار دۆلار و هیچ قەرزێکی دەرەکی بۆ پشتگیریکردنی بودجە بوونی نییە.













گەلەری