سەردێڕ:

ئەسپەکانی عالیە نوسەیف خرانە زیادکردنی ئاشکراوە

PM:12:40:28/08/2026

1116 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی مەدا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی کەرادە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی گەندەڵی ناوەندیی جێبەجێکرد، کە ٢٣ ئەسپی عالیە نوسەیف خراوەتە زیادکردنی ئاشکراوە و بەهاکەی بە نزیکەی دوو ملیار دینار دەخەمڵێنرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، رۆژنامەی مەدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی کەرادە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی گەندەڵی ناوەندیی جێبەجێکرد، بە خستنەڕوی ٢٣ ئەسپ لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، کە لە باخێکی پەرلەمانتار عالیە نوسەیف دەستیان بەسەرداگیرابوو، کە بەهای سەرجەمیان بە نزیکەی دوو ملیار دیناری عێراقی دەخەمڵێنرێت.

هاوکات، عالیە نوسەیف یەکێکە لەو پەرلەمانتارە دیارانەی لە هەڵمەتی بەرەبەیانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا،

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا دەستبەسەرەو دەوترێت بڕێکی زۆری پارە و زێڕ لە ماڵەکەیدا دەستی بەسەرداگیراوە.













گەلەری