وتەبێژی حكومەتی عێراق دەڵێت، عەلی زەیدی دەستلەكارناكێشتەوەو لە کارنامەی حکومەتدا بەڵێنی بە گەلی عێراق داوە بەردەوام بێت لە بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حكومەتی عێراق بە ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەتی ڕاگەیاند، عەلی زەیدی لە کارنامەی حکومەتدا بەڵێنی بە گەلی عێراق داوە بەردەوام بێت لە بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت هەنگاوی بەرچاو و گرنگی ناوە لە رێڕەوی كۆكردنەوەی چەك و
پابەندە بە تەواوکردنی ئەم رێبازە بەپێی پێداویستییەکانی سەروەریی عێراق و بەرژەوەندییە
نیشتیمانییەکانی.
وتەبێژی حکومەتى
عێراق ئەوەی خستەڕوو، حکومەت مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی چەک دەکات وەک بنەمایەکی دەستووری،
کە لە ڕێگەی دامەزراوە و کەناڵە یاساییەکانەوە چارەسەر دەکرێت، لەبەر ڕۆشنایی بەرژەوەندیی
باڵای وڵات و سەروەری و سەقامگیری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی.
سەبارەت بە پرسی
دەستلەکارکێشانەوەی عەلی زەیدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، حەیدەر عەبودی وتی، دەستلەکارکێشانەوە
بە هیچ شێوەیەک نەبووە و نابێتە هۆکارێک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەی كۆكردنەوەی چەك
لە دەستی دەوڵەتدا.