PM:04:15:28/08/2026
1192 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕێگەیەکی جێگرەوەی بۆ هەناردەکردنی نەوت گرتووەتەبەر و لە رێگەی بەندەرەکانی عومانەوە لە دەرەوەی گەرووی هورمز دەستی بە فرۆشتنی نەوت بە بازاڕەکانی جیهان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، تۆڕی ئابووریی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، بەپێی بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ و داخرانی گەرووی هورمزەوە، بۆ یەکەم جارە عێراق بڕێکی زۆری نەوت لە دەرەوەی گەرووی هورمز بخاتەڕوو بۆ فرۆشتن، ئەمەش دوای ئەوەی ٨٠٪ی هەناردەی نەوتەکەی ئاستەنگی هەناردەکردنی بۆدروستبوو.
سۆمۆ دەستی
بە جێبەجێکردنی پلانی جێگرەوە کردووە بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا،
ئەوەش بە مەبەستی تێپەڕاندن و لادانی تەواوەتی لە گەرووی هورمز کە ناوچەیەکی پڕ
گرژیی سەربازییە، بەپێی بەڵگەنامەکەش، عێراق بڕێکی زۆر لە نەوتی خاوی لە ڕێگەی
بەندەرەکانی وڵاتی عومانەوە پێشکەش بە کۆمپانیا و بازاڕە جیهانییەکان کردووە، کە
دەکەونە دەرەوەی سنووری گەرووی هورمز.
بلومبێرگ
ئاماژەی بەوەش کرد، لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە، ئەمە یەکەم
هەنگاوی کردەیی عێراقە بۆ خستنەڕووی بڕی گەورەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جێگرەوەی
هورمزەوە.
شارەزایانی
ئابوریش دەڵێن، بەکارهێنانی بەندەرەکانی عومان رێگە لە پەککەوتنی هەناردەی نەوت
دەگرێت و ئاسایشی دارایی بۆ حکومەتی عێراق لەم بارودۆخە هەستیارەدا دەستەبەر
دەکات.