PM:03:46:28/08/2026
1068 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم داوا لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی دەکات وشیاربن و بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی چالاکییە سەربازییەکانیان نەنێرن بۆ ئەو پەیج و ئەکاونتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا داوایان لێدەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا هۆشداریدا بە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی لە ناردنی وێنە و ڤیدیۆ سەربازەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، جەختی لەوەش کردەوە، ئەم هەنگاوە بۆ پاراستنی زانیارییە کەسی و گشتییەکانە، هاوکات داوای لە هێزەکان کرد بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ڕێگری لە دزەکردنی زانیارییە سەربازییەکان بگرن.
ئاماژەی
بەوەش کردووە، لەم رۆژانەدا بەشێک لە پەیج و ئەکاونت و کەسایەتییەکان لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکاندا، داوا لە ئەفسەران و پێشمەرگە دەکەن وێنە و ڤیدیۆی
بەشداریکردنیان لە شەڕەکاندا و بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ بنێرن تاوەکو بڵاویبکەنەوە.
داواشی
لێکردن زۆر وشیاربن و بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکەن لە
پێناو پاراستن و سەلامەتیی خۆیان و یەکە سەربازییەکانیان.