سەردێڕ:

بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەردەم دادگای حەسەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:02:01:28/08/2026

908 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەردەم باڵەخانەی دادگای شاری حەسەکە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.


بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی فڕێدانی نارنجۆکێکی دەستییەوە لە بەردەم باڵەخانەی دادگای حەسەکە تەقینەوەیەک روویدا، پیاوێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.

تەقینەوەی نارنجۆکە دەستیەکە لەکاتێکدا روویداوە کە ناوچەکەی بەردەم باڵەخانەی دادگای حەسەکە هاتوچۆی هاووڵاتییانی تێدا بوو، لە ئەنجامی ئەوەشدا پیاوێک و منداڵێک دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو کە رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کراوە.

بەپێی میدیای فەرمیی سوریا، راستەوخۆ دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەوروبەری دادگایان گەمارۆداوە، هاوکات لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری بەئامانجگرتنی ئەو شوێنە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.













گەلەری