سەردێڕ:

لە خورماتوو باوکێک لەلایەن کوڕێکی خۆیەوە کوژرا

PM:09:45:27/08/2026

3172 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە خورماتوو پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵ لەلایەن کوڕێکی خۆیەوە کوژرا و بە وتەی شایەتحاڵەکان هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە باوکەکە لە هاوسەرەکەی داوە و مامەڵەی خراپبووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، چاوگێکی لە پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی پیاوێکی ٥٥ ساڵ هێنراوەتە لایان کە شوێنەواری فیشک بە جەستەیەوە بووە.

لەبارەی رووداوەکە چەند شایەتحاڵێک باسیان لەوەکرد، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە باوکەکە لە هاوسەرەکەی داوە و مامەڵەی خراپ بووە و بەوهۆیەوە لەلایەن کوڕێکی بە سێ فیشەک کوژراوە.


نوێدەکرێتەوە..













گەلەری