سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی فۆرمی حەجیان پڕکردووەتەوە

PM:07:16:27/08/2026

836 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان دەڵێت، هەزار و ٦٠٠ هاوڵاتیی كه‌ فۆڕمی حه‌جی پڕكردووه‌ته‌وه‌ كه‌موكوڕی له‌ فۆڕمه‌كه‌یان هه‌یه‌ و نامەی تایبه‌تیان بۆ نێردراوە بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ فۆڕمه‌كانیان چاكبكه‌ن، به‌ڵام وەڵامیان نەداوەتەوە. هۆشداریش دەدات ئەگەر فۆرمەکان چاک نەکەن ناویان ناچێتە تیروپشکەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئابی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕە لەو بارەیەوە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ نوسیوە کە زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ کەس نامەیان بۆ نێردراوە بەنامە ئاگادار کراوەتەوە، تا کەم و کوڕی و هەڵەکانی فۆرمەکانیان چاک بکەن بەڵام تاوەکوو ئێستا نامەکانیان نەکردووتەوە و گۆرانکارییان نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حەج و عومڕەی كوردستان ئاگاداری هەموو هاوڵاتییان دەکاته‌وه‌ کە لەرێگەی ئەکاونتەکانیانەوە یاخود هەژمارەیان له‌ كورد پاس( (KRDPassسه‌یری فۆرمه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كوو بزانن ئایا نامه‌یان بۆ چووه‌ یاخود نا.

وتیشی، هه‌ر كه‌سێك كه‌ نامه‌ی بۆ گەڕابێتەوە و گۆرانكاری نه‌كات له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وا ناوه‌كه‌ی ناچێته‌ تیروپشكه‌وه،‌ بۆیه‌ گرنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی فۆرمیان پێكه‌ش كردووه‌ و نامەی ئاگادار کردنەوەیان بۆ چووە پێداچوونه‌ به‌ ناوه‌كانیان بكه‌ن له‌ رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه‌ تاوه‌كو دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان كه‌م و كوڕی هه‌یه‌ یاخود نا.


 













گەلەری