PM:06:16:24/08/2026
1216 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، رۆژی چوارشه‌ممه لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌ی ده‌درێته هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عێراق كۆده‌بینه‌وه. جەختیشی کردەوە کە ده‌بێت نرخی لیترێك به‌نزین له هه‌رێم بكرێته ٤٥٠ دینار هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، كاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌فدی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بینه‌وه.
ئاماژەی
بەوەشکرد، سه‌باره‌ت به‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاماده‌یی كردووه و ١٠٥ واژۆی بۆ كۆكردووه‌ته‌وه
و هه‌موو رێكاره‌كانیش ته‌واو کراوە.
وتیشی، رۆژی
چوارشەممە پڕۆژە یاساکە پێشكه‌شی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەن تا بخرێته به‌رنامه‌ی
كار و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ببێته بڕیاری په‌رله‌مانی كه حكومه‌تی عێراق
پابه‌ند بكرێت به دابینكردنی به‌نزینی ٤٥٠ دیناری بۆ هه‌رێم له‌جیاتی ئه‌و ٥٠
هه‌زار به‌رمیله‌ی رۆژانه ده‌درێته هه‌رێم.
کاوە
عەبدولقادر دەشڵێت، "ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ده‌بێت نرخی لیترێك
به‌نزین له هه‌رێم بكرێته ٤٥٠ دینار هاوشێوه‌ی شاره‌كانی تری عێراق".