سەردێڕ:

گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێکردەوە

PM:02:53:24/08/2026

1024 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ڕایگەیاند، گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێکردەوە. دوای دوو ساڵ لە ڕاگرتنی، گواستنەوەی فۆرمی خۆراک لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێکردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگرتنی پرۆسەی گواستنەوەی فۆرمی خۆراک لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێکردەوە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی تایبەتەوە فۆڕمەکانیان بگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خیزانانەی لە ناوچەکانی سنووری مادەی ١٤٠ـن وەکوو پارێزگای کەرکوک و موسڵ و دیالە و سەڵاحەدین، جارێ سەردانیان نەکەن، دەبێت چاوەڕێ بکەن تاوەکو ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران دەردەچێت.













گەلەری