PM:02:33:24/08/2026
1264 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر، بە شێوەیەکی فەرمی سیستمی ڤیزەی ئۆنڵاینی (COVA)ی راگەیاند، کە ئامانج لێی ئاسانکاریکردنە بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی دەیانەوێت گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، لەمەودوا داواکاران دەتوانن لە رێگەی سیستمە نوێیەکەوە راستەوخۆ فۆڕمی ڤیزە بە شێوەی ئۆنڵاین پڕبکەنەوە و بەڵگەنامە پێویستەکان هاوپێچ بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە رۆتیناتی پێشوو بکات.
هاوکات، تایبەتمەندییەکی
دیکەی ئەم سیستمە ئەوەیە کە رێگە بە گەشتیاران دەدات سات بە سات بەدواداچوون بۆ دۆخی
داواکارییەکانیان بکەن تا کاتی وەرگرتنی ئەنجامەکەی.
کونسوڵخانەی چین
لینکی فەرمی سیستمەکەی خستووەتە روو بۆ ئەوەی هاوڵاتییان زانیاریی زیاتر وەربگرن و
دەست بە پرۆسەی پێشکەشکردن بکەن.
لینکی فەرمی سیستمی ڤیزەی ئۆنڵاین