PM:12:41:24/08/2026
1144 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنوری خەبات دەستیان کردبوو بە دروستکردنی پشێوی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و رێگریکردن لە زیانگەیاندن بە سەر و ماڵی هاوڵاتیان و کەرتی گشتی، هێزەکانمان گەیشتنە سنوورەکە و ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێووییەکە هەبوو ده‌ستگیركران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر له رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردوو چەند کەسێک لە گوندی گردەڕەشەی سنوری خەبات دەستیان کردبوو بە دروستکردنی پشێوی و نا ئارامی، بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و ڕێگری‌کردن لە زیانگەیاندن بە سەر و ماڵی هاوڵاتیان و کەرتی گشتی، هێزەکانمان گەیشتنە سنوورەکە و ئەوانەی دەستیان لە دروستکردنی پشێووییەکە هەبوو بە فەرمانی دادوەر ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون رێکاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، هه‌روه‌ها
بەرامبەر هەر کەسێکی دیکەش دەگیرێتە بەر کە بەشداریان لەو رووداوە کردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه، "هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێگا نادرێت هیچ کەسێک زیان بە
ئاسایش و دۆخی ئارامی سنوورەکە بگەیەنێت و پۆلیس، یاسا بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی
گشتی و هاوڵاتیان جێبەجێ دەکات".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان،
رووبەڕوبوونەوەی چەکداری لەنێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری لایه‌نگری خورشید هەرکی و هێزە
ئەمنییەکان روویداوه و هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه و ژماره‌یه‌ك
كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.