سەردێڕ:

هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران زیانێکی گەورە بە وزەی ئەتۆمی جییهانی دەگەیەنێت

AM:10:30:24/08/2026

1156 جار خوێندراوەتەوە

کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە رووسیا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بێدەنگیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، زیانێکی گەورەی بە سیستەمی جیهانیی و قەدەخەکردنی چەکی ئەتۆمی گەیاندووە و بەرەو لاوازبوونی بردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٦، کازم جەلالی باڵیۆزی ئێران لە رووسیا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بە شێوەیەکی راستەوخۆ سەرکۆنەی ئەم هێرشانەی نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش نیگەرانین لەوەی سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی بەرەو لاوازی بچێت.

باسی لەوەشکرد، ئەمریکا و ئیسرائیل وەک دوو هێزی خاوەن چەکی ئەتۆمی، هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەکانی وڵاتێکی نائەتۆمی کە سەرجەم چالاکییەکانی لەژێر چاودێری و گەرەنتییە نێودەوڵەتییەکاندا بووە.

 

 













گەلەری