PM:09:28:23/08/2026
1636 جار خوێندراوەتەوە
بافڵ تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی لە دەباشان کۆبوونەوە و جەختیان لە پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگەی لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان کردەوە، بەشێوەیەک مافی هاوڵاتییان تێیدا پارێزراو بێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدووم کرد و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکان کرا.
لە دیدارێکدا کە
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و یوسف گۆران، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی
دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا و دووپات لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندیی
نێوان لایەنەکان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
لە دیدارەکەدا
پێویستیی هاریکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە رێگەی
لێکتێگەیشتن و بنەما دەستوورییەکان جەختی لەسەر کرایەوە، بەشێوەیەک مافی هاوڵاتییان
تێیدا پارێزراو بێت.