سەردێڕ:

ئێران بانگهێشتی هاوپەیمانییەتی مەککە دەکرێت

PM:05:27:23/08/2026

1696 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی بانگهێشتنامەیەکی بۆ پەیوەندیکردن بە رێککەوتننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە بەدەستهێناوە و ئێستا بابەتەکە لە قۆنا‌غی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندایە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، مەهدی رەحیمی، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، رێککەوتننامەکە لە رووی ناوەڕۆکەوە هاوشێوەی ماددەی ٥ـی پەیماننامەی ناتۆیە و هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لە وڵاتانی ئەندام، بە هێرش بۆ سەر سەرجەم ئەندامانی دیکە هەژمار دەکرێت.

هاوکات سەرەڕای ئەم لێدوانە، تا ئێستا وەزارەتی دەرەوە یان سەرکردایەتیی باڵای ئێران بە فەرمی ئەو هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە، هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن سعوودیە، تورکیا یان پاکستانیشەوە لەم بارەیەوە نەدراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، میدیاکانی سعوودیە و پاکستان رۆژی هەینی ٧ـی ئابی ٢٠٢٦، بڵاویان کردەوە، محەمەد سەلمان، جێنشینی سعوودیە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رێککەوتننامەیەکیان بە ناوی رێککەوتننامەی مەککە بۆ بەرگریی هاوبەش واژۆ کردووە.













گەلەری