PM:05:13:23/08/2026
1028 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق پلانێکی ئاشکراکرد بۆ گواستنەوەی نەوتی خاوی باشور بە تانکەر تا لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێت، ئەوەش بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی هەناردەکردن بۆ ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، سەلیم ڕکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی، پلانی زیادکردنی هەناردەکردن بەندەرەکانی باشووریش دەگرێتەوە کە لە ئێستادا بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە و پلانەکە، بریتییە لە گواستنەوەی نەوتی باشور بە تانکەر بۆ کەرکوک و لەوێشەوە، بە بۆری دەگوازرێتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
وتیشی،
وەزارەت هەوڵ دەدات بڕی داهاتە داراییەکانی زیاتر بکات لە ڕێگەی زیادکردنی
هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و پلانی داهاتووش بریتییە لە ڕاکێشانی بۆری نەوتی
بەسرە ـ حەدیسە ـ جەیهانی تورکیا و بۆری نەوتی حەدیسە ـ بانیاسی سوریا.
پێشتریش
چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وتبوو، لەگەڵ تەواوبوونی
نۆژەنکردنەوەی بۆری ستراتیژی بەسرە - حەدیسە، بڕی هەناردەی نەوت بەخێرایی دەگەیەنرێتە
٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.