PM:01:47:23/08/2026
1024 جار خوێندراوەتەوە
هاوڵاتییانی ئاکرێ ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، دەردەبڕن سەبارەت بە سەندنەوەی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ تاپۆکردنی زەوی و خانووە زێدەڕۆکان و دەڵێن، ئەم بڕیارە بارگرانییەکی دیکەیە بۆ سەر شانیان.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ تاپۆکردنی خانوو و پارچە زەوییە زێدەڕۆکانی سنووری ئاکرێ، خاوەنەکانیان ناچار دەکات ١٠ تا ٣٠ ملیۆن دینار بۆ تاپۆکردن بدەن، بە جۆرێک کە دەبێت بۆ هەر، مەترێک زەوی یان خانوو بڕی ١٦٠ دۆلار بدرێت.
هاوڵاتییان
ئاماژە بەوەدەکەن، کە نزیکەی ٢٠ ساڵە چاوەڕێی تاپۆکردنن، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی
دیاریکراوە زۆرە و توانای دابینکردنی نییە، بۆیە داوا دەکەن پێداچوونەوە بە
بڕیارەکەدا بکرێت و نرخەکەی کەم بکرێتەوە.