AM:11:02:23/08/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
دوای دوو ڕۆژ لە گەڕان، تەرمی یەکێک لەو گەنجانە خنکان لەلایەن تیمی ژێرئاوی خەباتەوە دۆزرایەوە، کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە قەزای خەبات خنکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، تەرمی یەکێک لەو گەنجانە دۆزرایەوە کە لە، زێی گەورە خنکان و تەمەنی ٢٦ ساڵە و ناوی ئیسماعیل ڕەعدە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
ئێستادا تەرمەکەی ڕادەستی پزیشکی دادی کراوە و تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بۆ
دۆزینەوەی تەرمی دووەم.
ئەمە لە
کاتێکدایە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ٢١ی ئابی ٢٠٢٦،
کاتژمێر ١:٤٥ خولەک دوو کەس لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە سنووری خەبات خنکان،
کە لەدایکبووی ساڵەکانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٨ـن، دانیشتووی گەڕەکی سەرکارێزی شاری هەولێر
بوون.