AM:10:21:23/08/2026
940 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە فالح ساری، وەزیری دارایی لە یەکێک لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان ئامادە بێت بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی رەوشى دارایی وڵات، هەروەها یاسای قەرزکردنیش دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٦، حەیدەر عەبودى وتەبێژی حکومەتی عێراق وتى حکومەت مانگانە پێویستی بە نزیکەی ١٠.٨ تریلیۆن دینار هەیە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خەرجییە گشتییەکان، لە کاتێکدا داهاتی نەوتی وڵات لە ٢.٥ تریلیۆن دینار تێپەڕ ناکات.
هاوکات، پێشتر
وەزیری دارایی داواى لە پەرلەمان کردبوو بانگهێشتى بکات بۆ ئەوەى رەوشى دارایی
وڵات بۆ پەرلەمانتاران رون بکاتەوە.
لاى خۆیەوە،
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕۆژی هەینی فەرمانبەران و خانەنشینانی دڵنیا
کردەوە کە موچەى ئەمساڵ گرەنتى کراوە و رێگەى نوێیان بۆ هەناردەکردنى نەوت
دۆزیوەتەوە.