PM:12:40:22/08/2026
1020 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ، تا ئێستا مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش نەکراوە، لە کاتێکدا بڕیاربوو لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆراندا، مووچەی ئەوانیش خەرج بکرێت.
نزیکەی ٥٢ ڕۆژ بەسەر دواکەوتنی مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستدا تێدەپەڕێت و هێشتا مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە. سەرەڕای ئەوەی لە خشتەکانی پێشوودا باس لە تەواوبونی پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە کرابوو، بەڵام ئەم توێژە کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابین دەکرێت، بێبەش بوون.
هاوکات، حکومەتی ماوەبەسەرچووش هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی هۆکاری ئەم دواکەوتنە درێژخایەنەوە نەداوە.
هەرچەندە بەپێی ڕاگەیەندراوەکانی پێشوو، بڕیاربوو
هاوکات لەگەڵ هاتنی مووچەی گشتیی مووچەخۆراندا، مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەستیش
دابەشبکرێت، بەڵام بە کردەوە هیچ مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان پێ نەدراوە و بە
نزیکەیی دوو مانگ مووچەکانیان دوادەخرێت، ئەمەش نیگەرانی لای ئەو توێژە دروستکردووە.