سەردێڕ:

باڵیۆزی بەریتانیا لەبارەی مانەوەی گروپە چەکدارەکان ڕوونکردنەوەی دا

PM:09:02:21/08/2026

2000 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، تەواوی هێزەکانیان لە عێراق کشاونەتەوە و هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی گرووپە چەکدارەکان نەماوە، لە بەرامبەریشدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، جەخت دەکاتەوە کە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ئەو گروپانە دروست نابێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئابی ٢٠٢٦، عیرفان سەدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم هێزەکانیان لە وڵاتەکە کشاندووەتەوە. سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنیش جەختی کردەوە که‌ چیتر هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی گرووپە چەکدارەکان لە عێراقدا نەماوە.

هاوکات، هۆشداری دا کە بەردەوامبوونیان لە ڕەتکردنەوەی چەکدانان ڕەنگە عێراق تووشی پێکدادانی چەکداری بکات.

لای خۆیەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە کۆتایی مانگی ئەیلول دوایین وادەیە بۆ پرۆسەی چەکدانانی گرووپە چەکدارەکان.

دڵنیایی دا، هیچ جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەو گروپانەدا دروست نابێت و پرۆسەکە بە شێوازێکی ئارام بەڕێوە دەچێت.













گەلەری