ئیتێڵ کاترهام، کە لە ئێستادا بە بەتەمەنترین کەسی جیهان دادەنرێت و لە ژیاندا ماوەتەوە، یادی ١١٧ ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە.
کاترهام لە ساڵی ١٩٠٩ لە بەریتانیا لەدایکبووە و لە مێژووی درێژی ژیانیدا، دوو جەنگی جیهانی، یەکەم نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ، ڕووخانی دیواری بەرلین و ڤایرۆسی کۆرۆنای بینیوە.
هەروەها لە
سەردەمی تەمەنیدا دەسەڵاتی شەش پاشا و ٢٨ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای تێپەڕاندووە.
بەپێی ڕێکخراوی
ڕیکۆردەکانی گینس، ناوبراو لە ئێستادا خاوەنی نازناوی بەتەمەنترین کەسە لە جیهاندا
کە لە ژیاندا مابێتەوە. سەرەڕای تەمەنی مەزنیشی، کاترهام تا تەمەنی ٩٧ ساڵی توانای
شۆفێریکردنی هەبووە و بەردەوام ئۆتۆمبێلی پێبووە.