سەردێڕ:

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: گەمارۆی ئابووری ئێران گەورەترین گەمارۆ ده‌بێت لە مێژوودا

PM:08:00:20/08/2026

2508 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، لەمەودوا فشاری ئابووریی جددی دژی ئێران دەگرنە بەر و هیچ گەڕانەوەیەک بۆ دواوە نییە، و گەمارۆی ئابووری ئێران گەورەترین گەمارۆ ده‌بێت لە مێژوودا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، سکۆت بێسینت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی ئێن بی سی وتی ، بڕیارە لە ڕۆژی دووشەممەدا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ خستنەڕوو و تاوتوێکردنی ڕێکارە نوێیەکان دژی ئێران ساز بکرێت، و داوای لە هاوپەیمانان و وڵاتانی جیهان کرد واز لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاران بهێنن، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمریکا کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمز دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیاڵ"ـەوە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی دەرفەتی زێڕینیان بە ئێران دا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام نەیانقۆستەوە، بۆیە گەورەترین جەنگ و ئۆپەراسیۆنی ئابووری و گۆشەگیری لە مێژوودا دژی ئەو وڵاتە ڕادەگەیەنێت.













گەلەری