سەردێڕ:

عەلى زەیدى: بەمزووانە بودجەى ٢٠٢٧ ڕەوانەى پەرلەمان دەکەین

PM:06:28:20/08/2026

1488 جار خوێندراوەتەوە

عەلی زەیدی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی بەرەی سادقون کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەخت، لەسەر پێشکەشکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاساداندان کرایەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ بەرەی سادقون کۆبووەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە بواری چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵیدا کرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا که حکومەت ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی بودجەی گشتیی ساڵی ٢٠٢٧ـە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوانەی پەرلەمانی دەکات. هەروەها جەختی لەسەر جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت و بایەخدان بە کەرتی کارەبا لە بودجەکەدا کردەوە.

لای خۆیەوە، سەرۆکی بەرەی سادقون پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ سیاسەتەکانی حکومەت، بەتایبەت لە بوارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازیی دارایی و کارگێڕیدا، دووپاتکردەوە.













گەلەری