رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم دەڵێت، داوای رونكردنه‌وه‌یان كردوه له ئێران و "پێویسته روونكردنه‌وه‌یه‌كی باوەڕپێکراومان پێبده‌ن كه بۆچی ئه‌و هێرشانە ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕێبەرئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، "چه‌ندین جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێم، پێشتریش هێرشكرابووه سه‌ر باره‌گاكانی پێشمه‌رگه و گیانلەدەستدان و بریندارمان هه‌بوو، خه‌ڵكی سیڤیل بوونه قوربانی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له دواینجار شوێنی فه‌رمی
هه‌رێم كراوه‌ته ئامانج كه نووسینگه‌ی مەسرور بارزانی و شوێنی نیشته‌جێبونی به‌رپرسی
ئاژانسی پاراستن كه خێزان و ماڵ و منداڵی له‌وێ ده‌ژین، كه دووره له هه‌موو به‌هایه‌كی
ئایینی و مرۆیی و هیوادارن ئه‌و هێرشانه دوو‌باره نه‌بنه‌وه.
رونیكرده‌وه، "داوای رونكردنه‌وه‌مان
كردووه له ئێران و پێویسته ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی باوەڕپێکراومان پێبده‌ن كه بۆچی
ئه‌و هێرشانە ده‌كه‌ن، له هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هێڵین و عه‌لی
زه‌یدی و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان و هه‌واڵگرییه‌كان له‌سه‌ر هێڵن و هه‌مان رۆژ
په‌یوه‌ندیان كرد و هاوخه‌می و پشتیوانیان ده‌ربڕی".
باسی لەوەکرد، "پرسی هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێم
له سه‌ردانی دوێنێ محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران باسكراوه و
چاوه‌ڕوانین رونكردنه‌وه‌ی فه‌رمیمان بده‌نێ له‌وباره‌یه‌وه".