سەردێڕ:

دوو بازرگانی فرۆشتنی چەکی بێ مۆڵەت لە بەغدا دەستگیرکران

PM:04:20:20/08/2026

1516 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو بازرگانی چەکی بێ مۆڵەتی لە شاری بەغدا ڕاگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و بە فەرمانی دادوەر، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیان دوو بازرگانی چەک لە بەغدا دەستگیر بکەن، هاوکات لە ناوچەیەکی تری پایتەخت کەسێکی تر بە تۆمەتی فرۆشتنی نیاسایی چەک و کەرەستەی جۆراوجۆر دەستگیرکرا.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاریی وردی هەواڵگری و بە فەرمی دادوەری لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوە، کە تێیدا دوو بازرگانی چەکی بێ مۆڵەت لە بەغدا کەوتنە دەست هێزە ئەمنییەکان.

لە لایەکی ترەوە، هێزە ئەمنییەکانی ناوچەی نەسر و سەلامی سەر بە بەغدا کەسێکی تریان دەستگیرکردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی هەستابوو بە فرۆشتنی چەک، چەقۆ، قەمە و ئامێری جۆراوجۆر.













گەلەری