PM:03:07:20/08/2026
1404 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق لە سەردانێکیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی بودجە، داوای کرد کارەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی نوێ خێراتربکرێت و پابەندی کاتە دیاریکراوەکان بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لە سەردانێکدا بۆ بەدواداچوونی ڕەوتی ئامادەکردنی پڕۆژەی بودجە جەختی لەسەر گواستنەوە بۆ شێوازی نوێی مۆزەنەی بەرنامەکان و ئەنجامەکان کردەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی سەرچاوە گشتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی سەردانەکەی ئاگاداربوونە لە چۆنیەتی
بەڕێوەچوونی کارەکانی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی داهاتوو. هەروەها ڕایگەیاند
کە پلانیان هەیە بۆ تێپەڕاندنی شێوازە کۆنەکان و پەیڕەوکردنی سیستمی نوێی بودجەی
بەرنامەکان، کە ئەمەش هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ ئاڕاستەکردنی خەرجییە گشتییەکان
بەرەو کارە لە پێشینەکان و ئامانجە گرنگەکانی وڵات.