سەردێڕ:

بەسڕە؛ تۆڕێکی ساختەکاری دەستگیرکرا کە دەستیان بەسەر ملیاران دیناردا گرتبوو

PM:02:22:20/08/2026

1564 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە بەسڕە تۆڕێکی ساختەکاریی هەڵوەشاندەوە، کە ملیاران دیناریان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستیان بەسەر ملیاران دیناردا گرتبوو.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتاییان دەستگیرکردووە، کە لە رێگەی ساختەکردن و مامەڵەکردن بە کەیسەکانی قەرەبووی زەوییەکانی، کێڵگەی نەوتی قورنەی رۆژئاوا دەستی بەسەر ملیاران دیناردا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە بە دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی دەستی پێ کرد و ئەو بەڕێوەبەرە لە رێگەی ساختەکردن و مامەڵەکردن بە کەیسەکانی قەرەبووی زەوییەکانی کێڵگەی نەوتی قورنەی رۆژئاوا، دەستی بەسەر ملیاران دیناردا گرتبوو.

هەروەها، لە کاتی دەستگیرکردنی ئەو بەڕێوەبەرەدا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ٣٦ مۆری فەرمیی دامەزراوە حکوومی و عەشایەرییەکان، بڕێکی زۆر پارە و چەندین موڵک و باڵەخانەی نیشتەجێبووندا گرت، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییە تاوانکارییە دەستیان کەوتبوو.

پاش لێکۆڵینەوە و تەواوکردنی رێکارەکان، شوێنی دوو هاوبەشی سەرەکیی ئەو تۆڕە ئاشکرا کرا و دەستگیر کران، یەکێک لەو تۆمەتبارانە بەڕێوەبەری بەشێکە لە قەزاکانی پارێزگاکە و بەمەش ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە سێ کەس.

بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی هەواڵگری و چاودێریی مەیدانی، تیمەکانیان پاش وەرگرتنی رەزامەندیی دادگا، تۆڕێکی ساختەکاری و فێڵکردنیان لە بەسرە ئاشکرا کرد.سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ڕاگیراون و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، تا رێکاری پێویستی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.













گەلەری