سەردێڕ:

بۆ جەڵدە چوو بۆ نەخۆشخانە بەڵام بەردێکی سێ کیلۆگرامییان لە گورچیلەیدا دەرهێنا

PM:01:12:20/08/2026

1340 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی دەگمەندا لە سریلانکا، پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە مەبەستی چارەسەری جەڵدە سەردانی نەخۆشخانەی کرد، بەڵام پزیشکان بەردێکی گورچیلەیان بە کێشی زیاتر لە سێ کیلۆگرام لە جەستەیدا دۆزییەوە و دەریانهێنا.


پیاوێکی سریلانکی کە بەهۆی جەڵدەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، لە پشکنینە پزیشکییەکاندا دەرکەوت کە تووشبووی گەورەترین بەردی گورچیلەیە لە جیهاندا. پزیشکان نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدا و بەردێکیان بە کێشی ٣.١ کیلۆگرام لە گورچیلەیدا دەرهێنا.

ڕووداوەکە هەفتەی پێشوو لە سریلانکا تۆمارکراوە، کاتێک پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ جەڵدە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە، بەڵام دکتۆرەکان شتێکیان دۆزیوەتەوە کە زۆر لە جەڵدەکە مەترسیدارتر بووە.

بەپێی لێدوانی پزیشکی نەشتەرگەرییەکە بۆ کەناڵی بی بی سی، ئەو بەردەی لە گورچیلەی نەخۆشەکەدا دەرچووە، بە قەبارەی کۆرپەلەیەک بووە و کێشەکەی گەیشتووەتە ٣.١ کیلۆگرام. پزیشکان پێشبینی دەکەن کە ئەو بەردە ماوەی ١٠ ساڵ لە گورچیلەی ئەو پیاوەدا گەشەی کردبێت.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی نەخۆشەکەش، دکتۆرەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئێستا تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێری چری پزیشکیدایە.













گەلەری