PM:05:34:19/08/2026
1356 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاشکرای کرد، بڕیاری خەرجکردنی بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم درا، کە بڕەکەی زیاتر لە ٥٨ ملیار دینارە و بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت، هاوکات هێشتا ٨٣ ملیار دیناری دیکە لای بەغدا ماوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند؛ بڕیاری خەرجکردنی بەشی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران دراوە کە کۆی گشتییەکەی ٥٨ ملیار و ٦٣٣ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار دینارە.
سەبارەت بە چۆنییەتی دابەشکردنی پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا، بریکاری وەزارەتی
بازرگانی ئاماژەی بەوە کرد، بۆ پارێزگای هەولێر ١٩ ملیار و ٧٢٦ ملیۆن دینار، بۆ
پارێزگای سلێمانی ٢١ ملیار و ٩٠٨ ملیۆن دینار، هەروەها بۆ پارێزگای دهۆک ١٦ ملیار
و ٩٩٩ ملیۆن دینار تەرخان کراوە.
ڕوونیشی کردەوە، پاش ناردنی ئەم بڕە پارەیە، هێشتا ٨٣ ملیار دیناری پارەی گەنمی
ساڵی ٢٠٢٥ـی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لای حکومەتی فیدراڵی ماوە و پێویستە ڕەوانە
بکرێت.