سەردێڕ:

مازن غەریب: پرۆسەی چەک دانان قورسە و زەیدی پاشگەزنابێتەوە

PM:04:41:19/08/2026

1548 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە گروپە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، عەلی زەیدی نیگەرانە لە گروپە چەکدارەکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، مازن غەریب، پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداریکردنیدا لە ناڤینی ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کرد، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پرسی چەکدانانی گروپە جەکدارەکان کۆبوونەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە لەسەر دانانی لیژنەیەک بۆ پرۆسەکە و عەلی زەیدیش نیگەرانە لە هەبوونی گروپە چەکدارەکان لە عێراقدا.













گەلەری