سەردێڕ:

چەند بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە درا

PM:04:08:19/08/2026

1728 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕەی هەرێم، چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومرەکاران ئاشکرا کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی لە ساڵی ٢٠٢٥، گرێبەستیان ئەنجامداوە، بەردەوام دەبن لەسەر کارەکانیان تا ئەو کاتەی رێنمایی نوێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە دەردەچێت.

سەبارەت بە کۆمپانیا نوێیەکان، وتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو ئەو کۆمپانیایانەی لە ساڵی ٢٠٢٥، گرێبەستیان نەکردووە یان بە تازەیی دامەزراون و مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە، بەپێی مەرج و رێنماییەکانی ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستی کاتییان لەگەڵدا دەکرێت تا کاتی دەرچوونی رێنماییە نوێیەکان.

لە کۆتاییدا ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارانە لە ئەمڕۆوە، چوارشەممە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.













گەلەری