سەردێڕ:

عێراقچی: تەنیا بە ئاگربەست ڕازی نابین و دەبێت جەنگ بە تەواوی کۆتایی بێت

PM:09:37:18/08/2026

1504 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پەیامی ڕوونی ئاراستەی نێوەندگیرەکان کردووە و تێیدا جەختی کردووەتەوە کە تاران تەنیا بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕازی نابێت، بەڵکو دەبێت جەنگ بە تەواوی کۆتایی پێ بهێنرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، "بە نێوەندگیرەکانمان ڕاگەیاندووە کە ئێمە ئاگربەست قبووڵ ناکەین، بەڵکو پێویستە کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت".

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە ئاسایش لە کەنداو ئاسایشێکی بەکۆمەڵ بێت و هەموو ڕەهەندە ئابوورییەکانیش بگرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، قەتەر لەگەڵ پاکستان ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگیان گێڕاوە و هاتوونەتە ناو پڕۆسەی نێوەندگیرییەوە و ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ قەتەر لە قۆناغێکی زۆر باش دایە.













گەلەری