سەردێڕ:

هەڤاڵ ئەبوبەکر هۆکاری ئاگرەکەی ناو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کرد

PM:08:52:18/08/2026

2044 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێکی گەورە لەناو باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و لەماوەیەکی کەمدا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، تائێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئاگرەكە لەكاتی بەتاڵكردنەوەی تانكەرێكی سوتەمەنی بۆ ناو كۆگای سوتەمەنیی باڵەخانەكە كەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە، لیژنەیەکمان بۆ ئەم ئاگرە و ئەوەی تانجەرۆش پێکهێناوە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە لەماوەیەكی كەمدا بگەنە شوێنی روداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

لەلای خۆشیەوە ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانیش باسی لەوەکرد، لەلایەن تیمەکانیانەوە توانراوە لە کەمترین ماوەدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، لەبارەی زیانەکەی ئاگرەکەشەوە وتی، تەنها تانکەری سوتەمەنییەکە زیانی بەرکەوتووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە شەوی رابردووەوە، ئەمە دووەم ئاگری گەورەیە لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەوە و کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.













گەلەری