سەرۆکی ئەمریکا، بوونی هەر جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێکی ئێستا یان داهاتووی لەگەڵ ئێراندا رەتکردەوە و جەختی لە بەردەوامیی گەمارۆ دەریایییەکەی سەر ئەو وڵاتە کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس) پەیامێکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و دۆخی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەکەدا بڵاو کردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا
لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، ئێستا هیچ گفتوگۆ یان دانوستانێک لەگەڵ ئێراندا لە
ئارادا نییە و هیچ وادەیەکیش بۆ ئەنجامدانی دانوستانی لەو شێوەیە لە داهاتوودا دیاریی
نەکراوە.
سەبارەت بە رێوشوێنە
سەربازی و ئابوورییەکانیش، دۆناڵد ترەمپ روونی کردەوە، گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران
بە تەواوی هێز و کاریگەریی خۆیەوە بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
لە بەشێکی دیکەی
پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر دۆخی گەرووی هورمز و وتی، گەرووەکە بە
کراوەیی و چالاکی ماوەتەوە، دوای ئەوەی سەرجەم مینە دەریایییەکان لەو ناوچەیەدا
لادراون یان تەقێندراونەتەوە، کە ئەمەش ئاسایشی هێڵەکانی گواستنەوەی دەریایی لە ناوچەکەدا
مسۆگەر دەکات.