PM:12:22:18/08/2026
968 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند، لە دوو ئۆپراسیۆندا لە پارێزگای سەڵاحەدین، ٢١ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی پارەیان لە شۆفێرانی تانکەرەکانی سوتەمەنی وەردەگرت لە نزیک پاڵاوگەکانی بێجی و سینییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکان چەند گۆڕەپانێکی ڕاگرتنی تانکەرەکانیان بەبێ ڕەزامەندیی فەرمی بەکاربهێناوە و ڕێگەیان نەداوە هیچ تانکەرێک بچێتە ناو پاڵاوگەکان تاوەکو پارە نەدات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، جگە لە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستگیراوە بەسەر بڕی ٨٧ ملیۆن و ٢٢٩
هەزار دینار، هەروەها کۆمەڵێک مۆر، تۆمار، و دەفتەری وەسڵ. لە ئێستاشدا بە بڕیاری
دادوەری لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین، تەواوی تۆمەتباران بەپێی بڕیاری (١٥٤ـی ساڵی ٢٠٠١)
ڕاگیراون.