PM:12:06:18/08/2026
2800 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوو کەس لە چیای گۆڕەز بە دیوی هاودیاندا هەڵدێران و برینداربوون کە تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، دوو کەس هەڵدێراون لە چیای گۆڕەز و تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕاستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وتیشی، دوای
گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە پشکنینی پزیشکییان بۆ کراوە و کەسێکیشیان تەندروستی
جێگیرە، هەروەها کەسێکی تریان تەندروستی ناجێگیرە و و لەژێر چاودێڕیی پزیشکیدایە.
کەریم کەیفی - سۆران