AM:11:46:18/08/2026
904 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد باقر قالیباف دەڵێت، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی دەگاتە بەغدا بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان ئێران و عێراق و تاوتوێکردنی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٦، محەمەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە بە گەشتێکی فەرمی بگاتە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سەردانە بە
ئامانجی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ناوچەییەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی هاوبەش بۆ
پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە ڕۆژئاوای ئاسیا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها باسی لەوەکرد، تەوەرە سەرەکییەکانی
دیدارەکانی بریتین لە پەرەپێدانی پەیوەندییە
دووقۆڵییەکان، پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، فراوانکردنی
هاوکارییە ئابوورییەکان، جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنامە هاوبەشانەی لە نێوان هەردوو
وڵاتدا واژۆ کراون.